چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له په‌یامێكدا داوای له ره‌وتی سه‌در كرد بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش و راشیگه‌یاند، “حكومه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و تایبه‌ته‌كان”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە، “هه‌موو عێراقییه‌كان به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه به‌دواداچوون بۆ پێشهاته‌كانی ئه‌و رووداوانه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به خۆپیشاندانه‌كانی برایانی ناو ره‌وتی سه‌در و دانیشتنه‌كانیان له‌ناو په‌رله‌مان، و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی حكومه‌ت هه‌یه و هاتوون بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر پێگه جیاوازه‌كانی وڵات، له‌وانه‌ش ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و كۆشكی حكومی و باره‌گای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئه‌وانی دیكه و په‌كخستن و هێرشكردنه سه‌ر داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت كه دوایینیان ئه‌و پێشهاتانه بوون كه ئه‌مڕۆ روویاندا، له‌وانه هێرشكردنه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ک له داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق”.
ئەوەش هاتووە، “ئێمه هه‌ڵوێستی خۆمان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی دوپاتده‌كه‌ینه‌وه، به‌و پێیه‌ی به هیچ شێوه‌یه‌ک ناكرێت له كاتی هێرشكردنه‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و داڕمان، بێ لایه‌ن بوه‌ستین، حكومه‌ت و دامه‌زراوه ئه‌منییه‌كان ئه‌وه‌ی ئه‌ركی نیشتمانی خۆیان جێبه‌جێده‌كه‌ن له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه گشتی و تایبه‌ته‌كان”.
چوارچێوهکە راشیگەیاندووە، داوا له هه‌موو كه‌سایه‌تیه ئایینی و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، “ده‌ستێوه‌ردان و ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن به مه‌به‌ستی خۆپاراستن له فیتنه، پێشینه به زمانی عه‌قڵ و دیالۆگ بده‌ن، وڵات له ئاژاوه و خوێنڕێژی زیاتر رزگار بكه‌ن و وڵات له گرژی و ئاڵۆزیه‌كان دووربخه‌نه‌وه و هه‌مووان به‌شداری بكه‌ن په‌ره‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانی چاره‌سه‌ری پراكتیكی و واقیعی كه ده‌ستوور و یاسا و زمانی گفتوگۆ په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامێكی چاره‌نووسساز و خێرا بۆ وه‌ستاندنی ئازاره‌كانی خه‌ڵک”.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داواش له ره‌وتی سه‌در و لایه‌نگران و سه‌ركرده‌كانی كردووه، “بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و كار له‌گه‌ڵ براكانیان بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی بگه‌نه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش كه نه‌خشه‌ڕێگه‌یه‌كی روون دابنێت كه یاسا و ده‌ستوور په‌سه‌ند بكات بۆ گه‌یشتن به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌م گه‌له گه‌وره‌یه”.