ئاندریە دودا، سەرۆکی پۆڵندا رایگەیاند، وڵاتەکەی لەم کاتەدا هیچ بەڵگەیەکی لەبەردەست نییە کە بیسەلمێنێت ئەو مووشەکانەی شەوی رابردوو لەنزیک سنوورەکانی پۆڵندا لەگەڵ ئۆکرانیا کەوتنەخوارەوە، بەمەبەست ئاراستەکراون بەڵکو گریمانەی بەهێز ئەوەیە کە ئەو مووشەکانە سەربە هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا بووبن.
ئاندریە دودا ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکدا وتی، وارشۆ هیچ بەڵگەیەکی نییە کە بیسەلمێنێت ئەو مووشەکانەی شەوی رابردوو لە گوندێکی سنووری وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکرانیا کەوتوونەتە خوارەوە، مووشەکی رووسیا بووبن.
راشیگەیاندووە، گریمانەی ئەوە دەکەن کە ئاڕاستەی مووشەکەکان رووداوێکی بەئامانجکردن نەبووە و هیچ ئەگەرێکیش نییە کە مەترسی ئەوەی دروستبکات، هەمان رووداو دووبارە دەبێتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوو مووشەک لەناو خاکی پۆڵندا کەوتنەخوارەوە کە هاوکات وڵاتەکەی ئەندامی ناتۆیە و بووەهۆی کوژرانی دووکەس.
چەند کاتژمێرێکیش لەمەوبەر کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی G7 (ئەمریکا، بریتانیا، کەنەدا، ژاپۆن، ئیتاڵیا، فڕەنسا و ئەڵمانیا) و هاوپەیمانی ناتۆ لە ئیندۆنیسیا بەڕێوەچووە و تیایدا جەختکرایەوە لەسەر پشتیوانی تەواوی پۆڵندا و ئامادەیی ناتۆ بۆ بەرگریکردن لەو وڵاتە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا