پۆلیسی هه‌ولێر(ئەربیل) ده‌ستگیركردنی 2 كه‌سی به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 25ـی تشریرینی یەکەمی 2022، بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لەسەر شەقامی 120 مەتری نزیک گەڕەکی (هەولێری نوێ) دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ن. ج. ر) و (س. ف. ر) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد.
پۆلیسی هه‌ولێر ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، تۆمەتباران بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (30)ـی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان راگیران.