پارێزگای ههولێر(ئەربیل) هۆشداری دهداته دهرمانخانهكان و رایدهگهیهنێت، توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەر دەرمانخانە و کۆمپانیا و کۆگایەک دەکرێت، دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بفرۆشێ.
له راگهیهندراوێكی پارێزگای ههولێردا هاتووه، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر سهرپهرشتی کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە لێژنەى بەدواداچوونى دەرمان ئەنجامدا و تیایدا باس لە بەدواداچوونى دەرمان و رێگەگرتن لە فڕۆشتنی دەرمانى ماوەبەسەرچوو و قاچاغ کرا.
لە راگهیهندراوهكهی پارێزگای ههولێردا هاتووە، تەئکید لە لێژنەى بەدواداچوونى دەرمان كرایهوه کە لەمەو دوا زۆر بەوردى و چڕى چاودێرى کۆگا و دەرمانخانە و کۆمپانیاکان دهكهن.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر لهمبارهیهوه رایگەیاند، “بەبێ چاوپۆشی کردن لە هیچ کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانە و کەس و لایەنێک، هەر کۆمپانیا و کۆگا و دەرمانخانە و کەسێک دەرمانى ماوە بەسەرچوو و قاچاغ و نەشیاو بەهاووڵاتییان بفرۆشێت، توندترین ئیجرائاتى لەگەڵ دەکرێت”.
شایەنی باسە، لەکۆبوونەوەکەدا هەریەک لە بەڕێوەبەرى کوالێتى کۆنتڕۆڵى دەرمان KMC و پۆلیسى شارەوانى و بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ژینگە پارێزى هەولێر و بەڕێوەبەرى سەربڕخانە و ژمارەیەکى تر لە بەرپرسانى لایەنى پەیوەندیدار ئامادە بوون.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە