هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی چارەنوساز ئەنجام دەدات

هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی چارەنوساز ئەنجام دەدات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی چارەنوساز ئەنجام دەدات
0

لایک

بڕیارە هەفتەی داهاتوو چوارچێوەی هەماهەنگی کۆببێتەوە و سێ هه‌نگاو بۆ قۆناغی داهاتوو تاوتوێ بکات.

محه‌مه‌د ته‌میمی، سه‌ركرده‌ له‌ هاوپه‌یمانی فه‌تح، کە لایەنێکی ناو چوارچێوەی هەماهەنگییە، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای کرد، سێشه‌ممه‌ی داهاتوو چوارچێوه‌كه‌یان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ به ‌ئاماده‌بوونی سه‌ركرده‌كانیان له‌ به‌غداد ئەنجامدەدات و سێ هه‌نگاو بۆ قۆناغی داهاتوو گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، گفتوگۆ له‌باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان و رێككه‌وتنه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رنامه‌ و پشكی لایه‌نه‌كان له‌ حكومه‌تدا ده‌كرێت.

ئەمە لەکاتێکیدایە پێشتر سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی رایانگەیاندبوو، دوای چلەی ئیمام حوسێن کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەکاتەوە و رێکارەکانی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار و سەرۆکی حکومەت دەست پێدەکەن، ئەمەش وەک هەنگاوی یەکەم بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی نوێی عێراق.

دوای ئەوەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق رایگەیاند، کە هەڵوەشاندنەوە ئەنجومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە، چوارچێوەی هەماهەنگی هەوڵەکانی بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی عێراق چڕکردووەتەوە.