هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح داوا له لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق ده‌كات چه‌ک به‌كارنه‌هێنن و ده‌ست به ئه‌نجامدانی گفتوگۆ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29-08-2022، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیه‌تی فه‌تح راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غداد بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووە:
“داوای ئارامگرتن دەکەین و داوا له هه‌موو رۆڵه‌كانم ده‌كه‌م له‌نێو هه‌موو لایه‌نه‌كاندا واز لە بەکارهێنانی چەک بهێنن، چونکە چەک چارەسەر نییە و هیچ چارەسەرێک لە نێوان براکاندا نییە جگە لە رێگەی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن”.
ئەمڕۆ دووشەممە، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا دەستبەرداربوونی خۆی لەکاری سیاسی راگه‌یاند و ئاماژەی بەوەدا، سەرەڕای دەستبەرداربوونی لە کاری سیاسی، بەڵام نەجەف هەردەم وەک مەرجەعی گەورە دەمێنێتەوە.
هەر لە میانی ئەم بڕیارەدا سەدر داوای کرد، زۆربەی دامودەزگایەکانی سەر بە رەوتەکەی دابخرێن. وەک ئاماژەیەکیش بۆ دەستبەرداربوونی موقتەدا سەدر لە کاری سیاسی لە هەژمارە تایبەتەکانی وەزیرەکەی سەدر وێنەیەک بەناونیشانی “داخراوە” بڵاوکراوەتەوە.
بڕیارەکەی سەدر دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ کازم حائیری، کە بە مەرجەعی رەوتی سەدر لە عێراق دادەنرێت رایگەیاند، بەهۆی نەخۆشییەوە توانای کاری ئایینی نه‌ماوه و داوای لەلایەنگرانی كردووه، پابەندی رێنماییەکانی عەلی خامنەیی رێبەری ئێران بن.
گەورە مەرجەعی شیعە، کازم حائیری یەکێکە لە مەرجەعەکانی شیعە و ئێستا نیشتەجێی حەوزی قومە لە ئێران و فەتواکانی لە نێو بەشێکی دیاری شوێنکەوتووانی مەزهەبی شیعە پەیڕەودەکرێن.