ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، رایگەیاند،”بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرانیاوە، قەیرانی ئابووری، وزە و خۆراک لە ئەفریقا و جیهان قوڵتر بووەتەوە”.
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس لەگەڵ سەرکۆماری سەنیگال، ماکی ساڵ لە کۆشکی کۆماریی سەنیگال کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی هاوبەشیان ئەنجام دا.
گۆتیرێس تیشکی خستە سەر ئەوەی کە کاریگەرییەکانی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکراینا هاوشێوەی هەموو جیهان بە روونی هەستی پێ دەکرێت لە سەر ئەفریقا. بە پێویستی زانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانی وزە و خۆراک تەواوی سنووربەندییە ناپێویستەکانی سەر هەناردەکردن هەڵبگیرێن، گوتی: “لەوانەیە جگە لە ئۆکراینا بە هێنانەوەی رووسیا و بێلاڕووس بۆ ناو بازاڕی جیهانی بۆ بەرهەمهێنانی گەنم، قەیرانی خۆراک چارەسەر بکرێت”.
گۆتیرێس بە تیشک خستنە سەر ئەوەی کە بەهۆی جەنگی نێوان رووسیا و ئۆکرایناوە، قەیرانی ئابووری، وزە و خۆراک لە ئەفریقا و جیهان قوڵتر بووەتەوە، وتی، “پێویستە دامەزراوە داراییە نێودەوڵەتییەکان میکانیزمەکان بە جۆرێک رێک بخەنەوە کە پەلە بکرێت لە قەرز دان بەو وڵاتانەی لە گەشەسەندندان”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا