نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوی عێراق رایگه‌یاند، هه‌ر كه‌سێک به‌ناوی ئه‌وانه قسه بكات، ده‌یده‌نه دادگا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سوودانی هاتووه: بەهیچ شێوەیەک، هیچ کەس و قەوارەیەک، لە هیچ شوێنێک بۆی نییە و رێگەپێدراویش نییە بەناوی نووسینگەی محه‌مه‌د شیاع سوودانییەوە قسە بکات. هەر کەسێکیش بەناوی ئەوانەوە قسە بکات، ئەوا رووبەڕووی یاسای دەکەنەوە.
رۆژی 13ـی تشرینی یەکەمی 2022، به ده‌نگی 162 په‌رله‌مانتار له گه‌ڕی دووه‌می ده‌نگدان، له‌تیف ره‌شید، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به سهرۆکكۆماری عێراق هه‌ڵبژێردرا، راستەوخۆ دوای ئەویش محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەتی نوێ راسپارد.