سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند، له زووترین كاتدا پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌كات به مه‌به‌ستی متمانه وه‌رگرتن.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 13ـی تشرینی یەکەمی 2022، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌تیف ره‌شید، بۆ پۆستی سه‌رۆکكۆماری عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كاندیدی لایه‌نه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپارد.
دوای راسپاردنی سوودانی، له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاییه‌كان كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا پێكهاته‌ی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێی عێراق پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بكات به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران.
سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو جەختی لەوە کردووەتەوە كه هه‌موو تواناكانی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی خزمه‌تگوزار كه له ئاست چاوه‌ڕوانی هه‌مووان بێت و شه‌رمه‌زارنه‌بن له به‌رانبه‌ر گه‌لی عێراقدا.