محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆکوه‌زیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، درێغی ناکەن لە گرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە بۆ سنووردارکردنی گه‌نده‌ڵی و ده‌شڵێت، “رێگە نادەین پارەی عێراقییەکان بدزرێت”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سوودانی له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “هەرگیز درێغی ناکەین لە گرتنەبەری رێوشوێنی راستەقینە بۆ سنووردارکردنی ئەو گەندەڵییەی کە لە جومگەکانی دەوڵەت و دامەزراوەکاندا بڵاوبووەتەوە”.
وتیشی، “دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیمان خستووه‌تە ئەولەویەتی یەکەمی بەرنامەکەمانەوە و رێگە نادەین پارەی عێراقییەکان بدزرێت”.
13ی ئه‌م مانگه، د. عه‌بدوللـه‌تیف ره‌شید دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سەرۆکكۆماری نوێی عێراق و سوێندخواردنی ده‌ستووری له هۆڵی په‌رله‌مان، محەمەد شیاع سوودانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ راسپارد.