محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق، بە فەرمى لە کۆشکى حکومی دەستبەکار بوو و بڕیاریشە لەو کۆشکە چاوپێکەوتن لەگەڵ بەربژێرى وەزیرانى کابینەى حکومەتەکەى بکات.
جێی باسە، 15ى تشرینى یەکەمى 2022 نووسینگەى راگەیاندنى محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانى راسپێردراو لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سوودانی لە کۆشکى حکومى لە ناوچەى سەوزى بەغداد، دەستبەکار بووە بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەکانى وەکو دەستپێکى پێشکەشکردنى کابینەى وەزارەتەکەى بۆ پەرلەمان و وەرگرتنى متمانە.
محەمەد شیاع سوودانى، کە هاوکات ئەمیندارى گشتیى رەوتى فوراتەینە، 13ى تشرینى یەکەمى 2022 لەلایەن لەتیف رەشید، سەرۆککۆمارى عێراق بە فەرمى راسپێردرا بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.