سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وێستگەی زاپۆرۆژیا رایگەیاند، بارودۆخی وێستگەی زاپۆرۆژیا لە دۆخێکی خراپدایە و لە کارەساتێکی ئەتۆمیی نزیک بووەتەوە.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی ئەی بی سی نیوز کە لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وێستگەی زاپۆرۆژیا وەریگرتووە، بارودۆخی وێستگەکە لە ئێستادا خراپە و رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە بووەتەوە. ئەو سەرچاوەیە رایگەیاندووە، “تەنها ترسم لەسەر خانەوادەکەم نییە، بەڵکو ترسم لەسەر تەواوی جیهان هەیە”.
هاوکات لەهەواڵەکەدا باس لەوەشکراوە کە سەرچاوەکە خۆی ئەندازیارە و رایگەیاندووە، “هیوادارین بە زووترین کات دەست بە کارەکانی خۆمان بکەینەوە” لەبارەی بارودۆخی ئەمنی ناوچەکەشەوە ئەو رایگەیاندووە، “سەربازانی رووسیا لە وێستگەکە بە چڕی هەن و ماسکیان بەستووە”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا