محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە یوسف محەمەد شیمالی، وەزیری پیشەسازی و وزەی ئوردن کرد و تاوتێی هەماهەنگییەکانی نێوان هەردوو وڵات لەبواری پیشەسازی و ئابووری کرا.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، “محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق پێشوازی لە یوسف محەمەد شیمالی، وەزیری پیشەسازی و وزەی ئوردن و شاندی هاوبەشی کرد”.
ئەوەش هاتووە، “لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان هەردوولا، جەخت لەسەر هەماهەنگی و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان دوو وڵاتی برا کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تەحەدیاتەکان لەبواری قەیرانی ئابووریی جیهانی و کاریگەرییەکانی لەسەر ناوخۆیی و هەرێمی”.