وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاسمانی وڵات لەسەرتاسەری وڵات بە فڕۆكەخانەی بەسرەشەوە داخرا
مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەكانی ناوچەكە، ئاسمانی عێراق داخرا و ئەم بڕیارە فڕۆكەخانەی بەسرەش دەگرێتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، ئـێران دەستیكرد بە هێرش بۆ سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكا لە قەتەر