ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێكەوتی 9ـی کانوونی دووەمی 2025، سامان یابە عەلی، وتەبێژی تەندروستی کەرکووک بە میدیای پارتی ڕاگەیاند، “ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لە نزیک شەقامی بازنەی کەرکووک، دوو کرێکار لە کاتی کارکردنیان لە پڕۆژەی کۆمەڵگەی برایەتی سیتی، کەوتنە نێو بیری ئاوەڕۆی پڕۆژەکە و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا.”
وتەبێژی تەندروستی کەرکووک دەڵێت: “ئەو دوو کرێکارە بەناوەکانی، فەهمی حەمەد عەلی، لەدایکبووی 1983 و دانیشتووی چەمچەماڵە و کرێکارەکەی دیکەش، ناوی گەیلان یونسە، لەدایکبووی 1993یـە و دانیشتووی گەڕەکی سەر رێگەی کەرکووک و بەغدادە.”
بە وتەی سامان یابە، “تەرمی دوو کرێکارەکە رەوانەی دادی پزیشکی کراون، بە ئەگەری زۆریش مردنیان بە خنکان بووە لە نێو بیری ئاوەڕۆکەدا.”