هەڵوەرینی قژ کێشەیەکی باو و ئاساییە کە بە هۆی فشاری دەروونی، خراپی خۆراک، ناهاوسەنگی هۆرمۆنەکان، یان هۆکاری ژینگەییەوە ڕووبەڕووی دەبینەوە.
لە کاتێکدا زۆرێک لە بەرهەمەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە گەشەی قژ بەرەوپێش دەبەن، بەڵام هەندێک جار لەرێی سادەترین چارەسەرەکانەوە سوودی زۆر بەدەست دەهێنین.
رۆژانە ئەم پێنج خواردنەوەیە لەسەر گەدەی بەتاڵ یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی تەنها لە ماوەی ٣٠ ڕۆژدا قژت ئەستوورتر و تەندروستتر بێت:
١. چای سەوز، چای سەوز بڕێکی زۆر مادەی دژە ئۆکسانی تێدایە کە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی هەڵوەرینی قژ، بۆیە خواردنەوەی چای سەوز یەکەم شت لە بەیانیاندا دەبێتە هۆی هاندانی میتابۆلیزم و بەرزکردنەوەی تەندروستی گشتی، ئەمەش ژینگەیەکی تەندروستتر بەرەوپێش دەبات بۆ ئەوەی قژ گەشە بکات.
٢.ئاوی گوێزی هیندی، ئاوی گوێزی هیندی پڕە لە ماددەی خۆراکی کە پاڵپشتی تەندروستی قژ دەکەن، خواردنەوەی ئاوی گوێزی هیندی لەسەر گەدەی بەتاڵ یارمەتی شێدارکردنەوەی جەستە دەدات و ئەمەش رێگە خۆشکەرە بۆ گەشەی قژ.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە