بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی سوودانی لە جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری دووپاتدەکاتەوە
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی سوودانی لە جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری دووپاتدەکاتەوە

بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی سوودانی لە جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری دووپاتدەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
بەریتانیا پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ حکومەتی سوودانی لە جێبەجێکردنی چاکسازی ئابووری دووپاتدەکاتەوە
0

لایک

سەرۆکوەزیرانی عێراق نامەیەکی لەلایەن هاوتا بەریتانییەکەی پێگەیشت و تیایدا جەخت لە پەیوەندییە هاوبەشکانی نێوان هەردوو وڵات کراوە.

ئەمڕۆ شەممە، نووسینگەی محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “نامەیەک لە ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتووە و لە ناوەڕۆکی نامەکەشدا سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا پیرۆزبایی لە سوودانی کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە ئەرکە نوێکەی، و پەیامی گرنگی بەردەوامبوونی هاوبەشی نێوان عێراق و بەریتانیا و پێکەوە کارکردن بۆ بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی دۆستی هەڵگرتبوو.

سوناک لە نامەکەیدا جەختی لە ئامانجە هاوبەشەکان کردووەتەوە کە هەردوو وڵات لەسەر یەک بنەما کۆدەکاتەوە، گرنگترینیشیان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و رێگریکردن لە گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ عێراق و ناوچەکە و یارمەتییە سەربازییەکان لەم ڕووەوە کردووە.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیادا باس لە ئامادەیی بەریتانیا بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لەلایەنی ئابووری و بەرەوپێشبردنی کەرتی تایبەت و پاڵپشتی جێگیری عێراق لەناو کۆمەڵەی وڵاتانی G7 و بانکی نێودەوڵەتی کراوەتەوە.

هەروەها پاڵپشتییەکانی بەریتانیا لە بەرەوپێشچوونی عێراق لەڕووی وەبەرهێنان و بەکارهێنانی سەرچاوەی وزە کە دۆستی ژینگە بێت و برەودان بە پەیوەندییە هەرێمییەکان لەپێناو سەربەخۆیی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشێكی دیکەی پەیامەکەی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووە.