لەمیانی دووەم رۆژی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی G7، وەزیری دەرەوەی سوید لەبارەی بوونیان بە ئەندام لە هاوپەیمانێتی ناتۆ رایگەیاند، پێویستیان بە گەرەنتی ئەمنی هەیە بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ.
ئانا لیندێ، وەزیری دەرەوەی سوید ئاماژەی بەوەدا، ئەندامبوونیان لە ناتۆ ئاسایشی یەکێتیی ئەورووپا بەهێزتر دەکات و سنورێک بۆ ناکۆکییەکان لە ئەورووپا دادەنێت.
ترس و دڵەڕاوکێی وڵاتانی ئەوڕووپا دوای دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا بۆسەر ئۆکرانیا زیادیکردووە و بووەتە مایەی داواکردنی گرێنتی ئەمنیی لە هاوپەیمانانی ناتۆ بەتایبەت ئەمریکا بۆ بوون بە ئەندام لە هاوپەیمانێتییەکە.
دیمیتری مێدڤیدێڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا مانگی رابردوو هۆشداریی دا لەوەی ئەگەر فینلەندا و سوید ببنە ئەندامی ناتۆ و ئەوا، ناچاردەبن چەکی ئەتۆم و مووشەکی دەنگبڕ لە نزیک سنوورەکانیان جێگیر بکەن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا