سوودانی گرێبەستی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدەوەشێنێتەوە

سوودانی گرێبەستی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدەوەشێنێتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
سوودانی گرێبەستی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیران هەڵدەوەشێنێتەوە
0

لایک

محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گرێبەست و راسپاردنی 12 راوێژکاری نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقی هەڵوەشاندەوە.

بەپێی نووسراوێک کە رۆژی 14ـی تشرینی دووەمی 2022 لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەرچووە، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گرێبەستی کارەکانی ئەم ناوانەی خوارەوە وەک راوێژکار لە نووسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کۆتاییهاتووە کە بریتین لە:

1- حەسەن سەوادی ئەبوو تەبیخ
2- سەفا سەباح ناسر
3- عەبدولحەلیم جەواد کازم
4- مونقیز محەممەد مەحمود
5- حەیدەر فازڵ مستەفا
6- تاڵیب جەبار مەتەر
7- هەیسەم مەجید محەمەد عەلی
8- عەبدولحوسێن هەنین عەباس ( لەسەر داواکاریی خۆی)
9- عەلی بەدر حوسێن
10- رەشید ئەحمەد رەشید
11- د. هەیسەم رەمەزان عەبد عەلی
12- محەمەد عەبدولسادە قەبتان

لە کۆبوونەوەی رۆژی سێشەممە، 01-11-2022ـی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سوودانی بڕیاردرا سەرجەم ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێندرێنەوە کە لەسەردەمی حکومەتی کاربەڕێکەری مستەفا کازمی دەرکرابوون.