سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له وڵاتانی ئۆپێک ده‌كات، پشكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق زیاد بكه‌ن، له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر(ئەربیل) و به‌غدادیش وتی، “ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌رییان هه‌یه”.
رۆژی شه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2022، له‌میانه‌ی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک رۆژنامه‌نووس و شرۆڤه‌كارانی سیاسی، محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ده‌ستوور رێكبكه‌وین، ته‌واوی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد چاره‌سه‌رییان هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه، له‌وباره‌یه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمیش كردووه.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ زیاكردنی پشكی به‌رهه‌می نه‌وت، عێراق خه‌ریكی گفتوگۆكردنه له‌گه‌ڵ ئۆپێک و ئاشكراشیكرد، عێراق داوای له ئۆپێک كردووه كاربكه‌ن بۆ جێگیركردنی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا وه‌ک نرخی ئێستای.