سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد بۆ گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی فیدڕاڵ و رایگه‌یاند، پێویسته پڕۆژه یاسای بودجه به‌زووترین كات پێشكه‌ش به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كردووه بۆ گفتوگۆكردنی پرۆژه یاسایی بودجه‌ی فیدڕاڵ و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پێویستی ته‌واوكردنی ئه‌م پرۆژه یاسایه به‌زووترین كات و پێشكێشكردنی به‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه به‌بێ دواكه‌وتن.
سوودانی ئه‌وه‌شی خستووەتەڕوو، “مه‌به‌ست له‌دیاریكردنی بواره تایبه‌ته‌كان له‌ناو ئه‌م پرۆژه یاسایه، كاره له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی وزاری حكومه‌ته كه بریتین له به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی بێكاری و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژار و رووبه‌ربووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاریه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی چاكسازی له‌بواری ئابووریدا”.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای كرد كه كه‌له‌ناو پرۆژه یاسایی بودجه‌دا، گرنگه پرۆژه‌كانی ژێرخان به‌پێش پرۆژه‌كانی دیكه بخرێن له‌پێناو ئاماده‌كردنی ژێرخانێكی گونجاو له‌بواری ئابووری ناوخۆیی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی به‌رنامه‌ی ویزاری، هه‌روه‌ها پێشكەشكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و دروستكردنی جیاوازیه‌كی پێویست و به‌رچاو بۆ هاووڵاتی له‌كه‌رته‌كانی خزمه‌تكاری و ئابووریه‌كانی دیكه‌دا.