رێبەر ئەحمەد: لە سلێمانی پێیان وتین ئەگەر هێز بۆ خاڵە سنوورییەکان بجووڵێنن شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت
  • تەبا کوردی – TEBA Kurdi
  • عێراق
  • رێبەر ئەحمەد: لە سلێمانی پێیان وتین ئەگەر هێز بۆ خاڵە سنوورییەکان بجووڵێنن شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت

رێبەر ئەحمەد: لە سلێمانی پێیان وتین ئەگەر هێز بۆ خاڵە سنوورییەکان بجووڵێنن شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
رێبەر ئەحمەد: لە سلێمانی پێیان وتین ئەگەر هێز بۆ خاڵە سنوورییەکان بجووڵێنن شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت
0

لایک

رێبەر ئەحمەد لەبارەی دروستکردنی هێزێک بۆ خاڵە سنووریەکان باسی لەوەکرد، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە لەسەر دروستکردنی ئەو هێزە رێککەوتن، بەڵام لە سلێمانی پێیان راگەیاندوون ئەگەر هێز بجووڵێنن بۆ خاڵە سنوورییەکان شەڕی ناوخۆ دروستدەبێت.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم لە کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە دهۆک رایگەیاند، ئەو کێشەیەی سلێمانی بە دەستییەوە دەناڵێنێت، خەریکن دەیکەنە ئەستۆی پارتی، لەکاتێکدا پارتی هیچ دەسەڵاتێکی ئیداری و ئەمنی لە سلێمانی بەدەست نییە.

لەبارەی نیگەرانییەکانی یەکێتییەوە، رێبەر ئەحمەد وتی: تا ئێستا تیمی یەکێتی لە حکومەت بە ئێمەیان نەگوتووە لە چی ناڕازین، ئەگەر کێشەیەکی سیاسی هەیە پێویستە بە ئێمە بگوترێت، پێویست ناکات لە راگەیاندنەکانەوە گلەیی لە پارتی بکرێت لە کاتێکدا لە کۆبوونەوە فەرمییەکان باسی هیچ ناکرێت.

رێبەر ئەحمەد لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەیخستەڕوو، ئەگەر بابەتەکان گرێبدرێنەوە بە هەندێ رووداوی ئەمنی کە لە هەولێر روویانداوە، ئەوا پارتی لێی بەرپرس نییە، چونکە ئەو بابەتانە یاسایین و دادگەکان بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

رێبەر ئەحمەد، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی داوایکرد، ئەو لایەنە سیاسییانەی کە دەیانەوێت لەگەڵ پارتی مامەڵە بکەن، بە روونی داواکارییەکانی خۆیان بخەنەڕوو. رێبەر ئەحمەد گوتیشی: لە دوای کۆنگرەی 14ـی پارتییەوە، لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندی، سەرۆک بارزانی فەرمانی دەرکردووە، پارتی بەڕووی هەموو لایەنە سیاسییەکاندا کراوە بێت و دەستی هاوکاری و هەماهەنگی بۆ هەموو لایەنەکان درێژ بکەین.

سەبارەت بە دروستکردنی هێزێکی تایبەت بە دەروازە سنوورییەکان، رێبەر ئەحمەد رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە هێزێکمان دروستکرد بۆ دەروازە سنوورییەکان، بەڵام لە سلێمانی پێیان راگەیاندین، ئەگەر هێز بجووڵێنن بۆ خاڵە سنوورییەکان شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت.