وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا رایگەیاند، سێ فڕۆکەی جەنگیی سوپای ئۆکراینایان لە شاری مایکۆڵایڤ باشووری ئەو وڵاتە خستووەتە خوارەوە.
لەمیانی لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئیگۆر کۆناشینکۆڤ، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری رووسیا لە بارەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی وڵاتەکەی بۆسەر ئۆکراینا کە لە 24ـی شوباتەوە دەستیان پێ کردووە، زانیاری خستەڕوو و باسی لەوە کرد کە هێزەکانی ئۆکراینا لە هەموو لایەکەوە زیانیان لێکەوتووە، سوپای رووسیاش بەردەوامە لە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئۆکراینا.
هاوکات کۆناشینکۆڤ رایگەیاند کە لە رێگای مووشەکی هەستیاری باڵا کۆگایەکی تەقەمەنی لە ناوچەی دۆنێتسک کراوەتە ئامانج و لە ئەنجامدا، زیاتر لە شەش هەزار مووشەک، تۆپی جۆراوجۆر و نزیکەی سەربازی ئۆکراینا لەناوبراون.
ئیگۆر کۆناشینکۆڤ ئاماژەی بەوە دا کە لە هێرشەکانی سەر سوپای ئۆکراینادا، نزیکەی 100 سەرباز لە چالاکی خراون و زیاتر لە 20 ئۆتۆمبێلی سەربازیش تێکشکێندراون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی رووسیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە میانی 24 کاتژمێری رابردوودا، پێنج ناوەندی بەڕێوەبردن و حەوت کۆگای تەقەمەنی سەربە سوپای ئۆکراینا خاپوورکراون و وتی، ” تانکی دژەفڕۆکەی جۆری گێپارد کە لەلایەن ئەڵمانیاوە نێردراوە بۆ ئیدارەی کیێڤ لە شاری مایکۆڵایڤ لەناوبرا. جگە لەوەش سیستمی بەرگریی ئاسمانیی ‘S-300’ی ئۆکراینا کراوەتە ئامانج. سێ فڕۆکەی جەنگیی و نۆ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانی رووسیاوە لە شاری مایکۆڵایڤ خراونەتە خوارەوە”.
وتیشی، “تا ئێستا 267 فڕۆكه، 145 هێلیكۆپتهر، 365 سیستهمی مووشهكی بهرگریی ئاسمانی، هەزار و 720 فڕۆكهی بێ فڕۆكهوان، چوار ههزار و 283 تانک و زرێپۆش، 795 مووشهكهاوێژی فرهلووله، سێ هەزار و 286 گولــله تۆپ و گولــله هاوەن و چوار ههزار و 807 ئۆتۆمبێلی سهربازیی ئۆكراینا تێكشکێندراون”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا