رووسیا دەست بەسەر دووەم گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای ئۆکرانیادا گرت، شەڕیش لە باشووری وڵاتەکە چڕدەبێتەوە.
راوێژکارێکی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا ئەم قسانە پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت، رووسیا هێزێکی زۆری بە ئاراستەی سێ هەرێمی باشووری ئۆکراینا بڵاوەپێکردووە.
ئەم گۆڕانکارییە لەکاتێکدایە، هێزە جوداخوازەکانی سەر بە رووسیا داوایان لە مۆسکۆ کرد هێرشی سەر ئۆکرانیا فراوان بکات، ەئەمە لەکاتێکدایە رووسیا دەستی بەسەر وێستگەی کارەبای ڤوهلیهیرسک داگرتووە کە دووەم گەورەترین وێستگەی کارەبای سەردەمی یەکێتیی سۆڤیەتی ئۆکراینایە و بە خەڵووز کاردەکات، ئەمەش یەکەم دەستکەوتی دیاری رووسیایە لەماوەی سێ هەفتەدا.
ئەمانەش دوای ئەوەدێت، کە چەند رۆژێکە ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی گرتنەوەی هەندێک ناوچەی دەستپێکردووە کە پێشتر لەدەستیداون، یەکێک لەو شوێنانە خێرسۆنی گەورەشاری باشووری وڵاتەکەیە.
ئۆکرانیا ئەم هەفتەیە پردی دنیپرۆشی لە هەرێمی خێرسۆن بۆ گەمارۆدانی هێزەکانی رووسیا رووخاند، رایگەیاند کە بۆ پێشڕەویکردن پردی چوپ و بەلەم بەکاردەهێنن.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا