رۆژی هەینی 08-04-2022 وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک لە رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە مووشەک بۆردوومان کرا. لە ئەنجامی بۆردوومانەکەشدا 39 کەس کوژراون.
ئەلیکساندەر کامێشێن، سەرۆکی هێڵەکانی ئاسنین لە ئۆکرانیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی رووسیا بۆ سەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک 39 کەس کوژراون کە چواریان منداڵن و زیاتر لە 100 کەسی دیکەش برینداربوون.

ناوبراو وتیشی، ئامانج لە هێرشەکەی رووسیا ژێرخانی گواستنەوە و دانیشتووانی کاراماتۆرسک. بەڵام رووسیا رەتیدەکاتەوە کە ئەوان هێرشیان کردبێتە سەر وێستگەی شەمەندەفەری کراماتۆرسک.

شایەنی باسە، لەم دواییەدا كراماتورسک رووبەڕووی هێرشی زیاتری رووسیا بووەتەوە، دەسەڵاتدارانی رووسیاش داوایان لە دانیشتووانی ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کردووە، بەرەو رۆژئاوا کۆچ بکەن، ئەمەش وەکو ئامادەکارییەک بۆ هێرش بۆ سەر رۆژهەڵاتی ئۆکراینا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا