ئه‌مرۆ شه‌ممه، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی له كریمیا و له‌سه‌ر پردی پێكبه‌ستی نێوان رووسیا و ئه‌و هه‌رێمه روویدا ته‌نها “سه‌ره‌تایه” و ده‌بێت ئه‌وه‌ی رووسیا به‌نایاسایی به‌ده‌ستی هێناوه و دروستی كردووه تێكبكشێنرێت.
به‌پێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، میكایڵو پۆدڵیاک، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی ئۆكرانیا ئه‌مرۆ له توێتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نووسیویه‌تی، “ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كریمیا روویدا ته‌نها سه‌ره‌تایه و باجی ئه‌و هه‌موو تاوانه‌یه كه رووسیا به‌رامبه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌مان ئه‌نجمیداوه و ئێستاش باجی ئه‌و ستەم و تاوانانە ده‌دات”.
ئەوەشی دووپاتکردووەتەوە، “گشت ئه‌و شتانه‌ی كه رووسیا به‌شێوه‌یه‌كی نا یاسایی به‌ده‌ستی هێناوه و به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی كاری له‌سه‌ر كردوون پێویسته هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و كۆتاییان پێبێت”.
جەختی لەوەشکردووتەوە، “گشت ئه‌و شتانه‌ی رووسیا داگیری كردوون و دزیونی له ئۆكرانیا ده‌بێت بیگێڕێتەوە، ئه‌وانه‌شی رووسیا به‌زۆر خستوویه‌تییه ژێر ده‌ستی خۆیه‌وه ده‌بێت خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ی بۆ كیێڤ بگه‌ڕێنرێته‌وه”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت، میدیاکانی رووسیا رایانگەیاند، پردی کێرچ كه هه‌رێمی كریمیا به رووسیاوه ده‌به‌ستێته‌وه به‌هۆی تەقینەوەی بارهه‌ڵگرێكی سووتەمەنی لەسه‌ری بەشێکی پرده‌كه تووشی داڕوخان بووەتەوە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا