دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە میسان دەستگیرکران
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە میسان دەستگیرکران

دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە میسان دەستگیرکران

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:41
دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە میسان دەستگیرکران
0

لایک

ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان رایگەیاند، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکردووە.

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “لەسەر راسپاردەی لیوا روکن محەمەد جاسم زبێدی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان لە ئەنجامی بەدواداچوونێکی ورد بە هەماهەنگی هێزەکانی هەواڵگری، توانرا دوو کەس تۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە ناحیەی عەزیز دەستگیربکرێن”.

ئەوەش هاتووە، “تۆمەتبارەکان بە ماددەی 28ـی یاسای سزادانی عێراقی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان و کاردانەوە نەرێنییە عەقڵییەکان دەستگیرکراون”.

جێی باسە، هەردوو تۆمەتبارەکە رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ ئەوەی بەسزای خۆیان بگەن.