نایف شمەری، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای نەینەوا داوای لە محەمەد شیاح سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە کە سەردانێکی مەیدانی بۆ پارێزگای نەینەوا بکات، و داواشی لێکردووە ئەرکی چارەسەرکردنی چەند کێشەیەکی پارێزگاکە بگرێتەدەست.
شمەری لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە کاتێکدا پیرۆزبایی لە حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی دەکەین، لێرەوە داواکارین کە جەنابیان ئەرکی ئەو پڕۆژانە بگرنەئەستۆ کە خۆیان لە بنیاتنانەوەی پارێزگاکە و چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە باجەکەی هاووڵاتییانی موسڵ دەدەن دەبینێتەوە”.