دادگەی هەولێر چەند دەرمانخانە و کۆگایەکی دەرمان سزا دەدات

دادگەی هەولێر چەند دەرمانخانە و کۆگایەکی دەرمان سزا دەدات

شوبات 21, 2023 16:30
دادگەی هەولێر چەند دەرمانخانە و کۆگایەکی دەرمان سزا دەدات
0

لایک

دادگەی کەتنی هه‌ولێر(ئەربیل) بڕیاریدا سزا بۆ چەند تۆمەتبارێک ده‌ركرێت کە لە بواری بازرگانی دەرماندا کاریان کردووە، هه‌روه‌ها چه‌ند ده‌رمانخانەیە‌كیش سزای داخستنیان بۆ دەردەچێت.

بەگوێرەی نوسراوێک کە لە دادگەی کەتنی هەولێر دەرچووە، دەرمانخانەکان له‌به‌رئه‌وه‌ی مۆڵه‌تی کارکردنیان نه‌بووه‌ یان مۆڵەتی ساختەیان‌ هەبووه‌، سزادراون.

ئەوەش هاتووە، كۆپیه‌كی بڕیاره‌كه‌ش بۆ قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر ره‌وانه‌ كراوه‌ بۆ دەستپێکردنی رێكاره‌كان.

تۆمەتبارەکان کە ژمارەیان هەشت کەسن، کە شەشیان بە شەش مانگ بەندکردن سزادراون، دووانیشیان کە پزیشکی پسپۆڕن سزای دارایی دراون.

دەرمانخانەکان به‌پێی ماده‌ی 50 له‌ یاسای سزادانی عێراقی سزای هەشت مانگ داخستنیان بۆ ده‌رچووه‌ و، ژمارەیان هەشت دەرمانخانەیە کە بریتین لە:

  • دەرمانخانەی رۆژ
  • دەرمانخانەی بیمار
  • دەرمانخانەی هاوس فارما
  • دەرمانخانەی هەپی
  • دەرمانخانەی ئەمیر
  • دەرمانخانەی زەل
  • کۆگەی دەرمانی گوڵان و دارالدواء

En az 10 karakter gerekli