قه‌یس خه‌زعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، “چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌رگاكانی بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه سیاسییه‌كان له‌نێویاندا ره‌وتی سه‌در بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت كردووه‌ته‌وه، به‌بێ ره‌زامه‌ندی موقته‌دا سه‌دریش، حكومه‌تی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو نابێت و شكست ده‌هێنێت”.
قه‌یس خه‌زعه‌لی تایبەت بە هەوڵەکانی سازان لەنێوان لایەنە سیاسییەکان وتی، “ده‌رگای چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به‌ته‌واوی كراوه‌یه له‌به‌رده‌م ره‌وتی سه‌در و هه‌ر لایه‌نێكی دیكه ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت یاخود نه‌یانه‌وێت به‌شداری له حكومه‌ت بكه‌ن، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئاماده‌یه وه‌ڵامی هه‌موو داواكارییه لۆژیكیهكان بداته‌وه، چونكه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی به دوو قۆناغی هه‌م ئۆپۆزسیۆن و هه‌م پێكهێنه‌ری حكومه‌تدا تێپه‌ڕیوه”.
ئەوەشی دووپاتکردەوە، “ناكۆكیه‌كی سیاسی ئاشكرا هه‌یه، ئێمه‌ش كارمانكردووه بۆ تێپه‌ڕاندنی ناكۆكییه‌كان له‌رێگه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تێكی سه‌قامگیره‌وه، پێویسته هه‌موو كه‌سێک به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک بخاته پێش به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیه‌وه، ئه‌مه‌ش گرنگه، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام لایه‌نی سیاسی هه‌یه كه به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و هۆشیاری زاڵ بێت، وه‌ک چوارچێوه‌ی شیعه‌كان، جگه له‌وه‌ش به‌بێ ره‌زامه‌ندی موقته‌دا سه‌در حكومه‌تی داهاتوو سه‌ركه‌وتوو نابێت”.
سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، خه‌زعه‌لی وتی، “دوای كشانه‌وه‌ی ره‌وتی سه‌در له په‌رله‌مان هاوكێشهكهی په‌رله‌مان جیاواز بووه، هه‌موو هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختدا نین، بۆ دووبارە گەڕاندنەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر، هەڵبژاردنی پێشوەختە تاکە چارەسەرە”.