بەپێی دواهەمین زانیارییەکان، کەمێک بەر لە ئێستا لایەنگرانی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بەربەستەکانیان بڕی و چوونە نێو ناوچەی سەوز.
شایەنی باسە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هێزە سەربازییەکان ئەمنیەتی خۆپیشاندەران بپارێزن و خۆپیشاندەرانیش ئاشتییانە ناڕەزایەتی خۆیان دەرببڕن.
خۆپیشاندەران دوای ئەوەی چوونە نێو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئێستادا ئامادەکاری دەکەن بچنە نێو بینای دادگای باڵای فیدڕاڵی.