تەندروستی عێراق: 12 کەس بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوەوەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، تا ئێستا 55 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵات تۆمارکراوە.
سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تا ئێستا 55 تووشبووی تای خوێنبەربوون لە سەرانسەری وڵاتدا تۆمارکراوە و 12 تووشبووی ئەم ژمارەیە گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، “لێژنەیەکمان بۆ لێکۆڵینەوە لەو شوێنانە پێکهێناوە کە نەخۆشییەکەی تیادا تەشەنەی سەندووە و رێوشوینی پێویست لەلایەن وەزارەتەکەمانەوە گیراوەتەبەر”.
جێی باسە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، تۆمارکردنی یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوونی لە هەولێر(ئەربیل) راگەیاند.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە