ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له باكووری ئه‌فغانستان روویداوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س كوژراون و برینداربوون.
به‌گوێره‌ی میدیاکانی ئەفغانستان، “ته‌قینه‌وه‌یەک له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له هه‌رێمی سامانجان له باكووری ئه‌فغانستان روویداوە و به‌هۆیه‌وه نزیكه‌ی 23 كه‌س كوژراون و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون”.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، “ته‌قینه‌وه‌كه له كاتی نوێژكردن له خوێندنگه‌یه‌كی ئایینی له شاری ئایباک روویداوه، “تا ئێستا هیچ لایه‌نێکیش به‌رپرسیارێتی خۆی له هێرشه‌كه نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ”.
باس له‌وه‌شكراوه، سه‌رجه‌م قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانیش ده‌ستیان به‌لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كردووه، تا ئێستاش زانیاریه‌كان بۆ رایگشتی له‌باره‌ی رووداوه‌كه ئاشكرانه‌كراون.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا