عیماد ئەسەدی وەکو بەڕێوەبەری نوێی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق دیاریکرا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەک بە ئاژانسی سۆماریە نیوزی راگەیاندووە، دوای لەکارلادانی بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی لەلایەن سەرۆکوەزیران، عیماد ئەسەدی وەکو بەڕێوەبەری نوێی ئەو پۆستە دیاریکرا.
ئەوەش هاتووە، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، عەلی جەواد وەکو بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی بەغداد دیاریکراوە.
جێی باسە، ئەمڕۆ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق هەریەکە لە بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکە و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانە و بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی لە کارەکانیان دوورخستەوە، ئەمەش پاش ئەو دوو ئاگرەی لە فڕۆکەخانەکە کەوتنەوە.