لە کەرکوک بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی پارێزگاکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە 60 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراونە نەخۆشخانەکان.
نەبیل حەمدی بوشناق، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکوک، بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی راگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی کە سنووری پارێزگاکەی گرتووەتەوە، 61 کەس بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە گەیەندراوەنەتە نەخۆشخانەکان.
نەبیل حەمدی بوشناق ئاماژەی بەوەش کرد، زۆربەی ئەو حاڵەتانەی کە تۆمار کراون کەسانی بەتەمەنن و لە قەزای داقوق بوونە و دۆخی تەندروستیی سەرجەم ئەو کەسانەش سەقامگیرە.
بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی کەرکوک جەختی لەوەشکردەوە کە پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیاندا نەیەنە دەرەوە و لەکاتی دەرچوونیشیان دەمامک بپۆشن.
1
پارێز کەریم، دکتۆری چارەسەری سرووشتی باس لە وردەکارییەکانی چارەسەری دەرزی ئاژنین دەکات
2
هۆكارەكانی بینینی خەوی ناخۆش چییە؟
3
نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی: نەخۆشی سکچوون و رشانەوەی منداڵان گەیشتووەتە لووتکە
4
ژەهری دووپشک چۆن بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی مەمک بەکاردەهێنرێت ؟
5
بۆ یەکەمین جار لە شاری هەولێر نەخۆشخانەی پسپۆڕی چاو (حکومی) دەکرێتەوە