سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا رایگەیاند، “تانکی پێشکەوتوو دەدەینە ئۆکرانیا بۆ ئەوەی پاشەکشە بە سوپای رووسیا بکەن”.
ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا وتی، “ژمارەیەک تانک و سیستەمی تۆپهاوێژ بە ئۆکرانیا دەدەن، ئەوەش وەکو نیشانەیەک لە خواستی بەریتانیا بۆ بەهێزکردنی پاڵپشتیمان بۆ ئۆکرانیا .” تاکو ئێستا ژمارەی دیاریکراوی ئەو تانکانە پشتڕاستنەکراوەتەوە. بەڵام سوناک دەڵێت، “تانکەکان لە جۆری چاڵێنجەر 2ـی نەوەی سێیەمی دروستکراوی وڵاتەکەن”.
بەم هەنگاوە، بەریتانیا دەبێتە یەکەم وڵاتی رۆژئاوایی تانکی پێشکەوتووی جەنگی بداتە ئۆکرانیا لەو کاتەوەی رووسیا هێرشەکەی بۆ سەر وڵاتەکە دەستپێکردووە. هاوکات، هاوپەیمانە ئەورووپییەکانی ئۆکرانیا سەروو 300 تانکی نوێکراوەی سەردەمی یەكێتیی سۆڤیەتیان بە ئۆکراینا داوە. بەڵام تائێستا رەتیانکردووەتەوە تانکی نوێ و پێشکەوتووی دروستکراوی خۆیان بدەنە ئۆکرانیا.
رۆژی 4ـی کانوونی دووەمی 2023، فەرەنسا رایگەیاند، “تانکی بچووکی دروستکراوی فەرەنسی لە جۆری AMX-10 RC دەداتە ئۆکرانیا”.
رۆژی 11ـی کانوونی دووەمی 2023، پۆڵەندا رایگەیاند، 14 تانکی پێشکەوتوو لە جۆری لێپارد 2، وەکو بەشێک لە هاوکاریی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دەداتە ئۆکرانیا.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا