سەرەڕای هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کردنەوەی رێڕەوێکی دەریایی بۆ گواستنەوەی دانەوێڵەی ئۆکرانیا و رێگریکردن لە دروستبوونی قەیرانی خۆراکی جیهانی، هێشتا دەریای رەش سەدان مین و تەقەمەنی تیادا ماوە کە لەلایەن هەردوو سوپای ئۆکراینا و رووسیا دانراون.
نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژە بەوە دەکەن، ئەگەر رێککەوتنیش بکرێت، لابردنی مینەکان لەو ناوچانەدا چەندین مانگی پێویستە، بۆیە هێشتا مەترسییە گەورەکەی سەر بازاڕی خۆراک خۆی نیشان نەداوە. دەریای رەش رێڕەوێکی گرنگی ئاڵوگۆڕی دانەوێڵە، رۆن و بەرهەمەکانی رۆنە لە جیهان.
بەرپرسانی ئۆکراینا سەبارەت بەم دۆخەیان دەڵێن، بە نزیکەیی 20 ملیۆن تۆن دانەوێڵە بەهۆی داخرانی بەندەرەکانەوە لە ئۆکرانیا کەڵەکە بووە و ناتوانرێت بنێردرێتە بازاڕەکانی جیهان. ئۆکرانیا پێش دەستپێکی هێرشەکانی رووسیا لە 24ـی شوباتی 2022، چوارەم گەورەترین هەناردەکاری دانەوێڵە بوو لە جیهاندا.
بەرپرسانی کیێڤ، مۆسکۆ بە داخستنی بەندەرەکانی ئۆکراینا تۆمەتبار دەکەن و دەڵێن: رووسیا بە چەک رێگریی دەکات لە گەیشتنی بەرهەمی خۆراکی بۆ جیهان.
جێی باسە، بەرپرسانی رووسیا داوای لابردنی سزاکانی رۆژئاوا دەکەن بۆ سەر مۆسکۆ لە بەرامبەر هەر رێککەوتنێک بۆ کردنەوەی بەندەرەکان.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا