بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق تایبەت بە هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر(ئەربیل) پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە.
دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار:
بەئامانجگرتنی هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە، هاوکاتیشە لەگەڵ رێگری و ئاڵۆزییە سیاسیەکانی دەستوور بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی بەتوانا بۆ داهاتوو.
پێویستە دژی ئەو هەوڵە ئاژاوەگێڕیانە بوەستینەوە کە لە دژی گەلەکەمان هاتوونەتە ئاراوە، بۆ پشتیوانیکردنی هێزە ئەمنییەکان و چەسپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت و بەرانگاربوونەوەی تیرۆر پێویستە یەکبگرین.