باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هەوڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکان راگەیاند

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هەوڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکان راگەیاند

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد هەوڵوێستی خۆی لەسەر خۆپیشاندانەکان راگەیاند
0

لایک

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد رایگەیاند، پشتگیری لە دواهەمین هەنگاوەکان دەکەن بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەشداری لەدیالۆگێکی نەتەوەیی بنیاتنەردا بکەن کە بتوانێت گرژییەکانی ئێستا هێور بکاتەوە.

لە راگەیەندراوێکدا باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئاماژەی بە دواهەمین پێشهاتەکان داوە و تێیدا هاتووە، ” پشتگیری لە دواهەمین هەنگاوەکان دەکەین بۆ ئەوەی هەموو لایەنەکان بەشداری لەدیالۆگێکی نەتەوەیی بنیاتنەردا بکەن کە بتوانێت گرژییەکانی ئێستا هێور بکاتەوە”.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “دووبارە جەخت لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکەین و هەموو لایەک هان دەدەین بۆ دوورکەوتنەوە لە تووندوتیژی و پابەندبوون بە سەروەریی یاسا و مافە دەستوورییەکان”.

دوێنێ دووشەممە 1ـی 8ـی 2022، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندبوو کە عێراق تووشی دووبەرەکیی سیاسیی بووەتەوە و داوای لە سەرجەم لایەنەکان کرد بۆ دانیشتن لەسەر مێزی دیالۆگی نیشتمانی، هەروەها داوای لە خۆپیشاندەران کردبوو هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بن و رێزی دامەزراوەکانی دەوڵەت بن.