ئەمهریکا لە پاکێجی داهاتووی هاوکارییە سەربازییەکانی، مووشەکی دوورمەودای زیرەک رەوانەی ئۆکرانیا دەکات.
رۆژنامەی فاینانشەڵ تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، بڕیارە ئەمهریکا پاکێجێکی دیکەی هاوکاری سەربازی بە بەهای 2.2 ملیار دۆلار بۆ ئۆکرانیا رابگەیەنێت و لە پاکێجەکەش مووشەکی دوورمەودای زیرەکی لەخۆگرتووە.
ئاماژەی بەوەشدا، مووشەکەکە توانای بڕینی 94 میلی هەیە و دهتوانرێت لە چەندین سەکۆی جیاوازی هاوێشتنی مووشەکەوە ئاڕاستەبکرێت، لەوانەش سیستمی مووشەکهاوێژی هایمارس.

لەلایەکی دیکەوە ئهڵمانیا رێگهی بهو دوو كارگهی دروستكردنی زرێپۆش دا، زرێپۆشی لیوباردی شهڕكهر رهوانهی ئۆكرانیا بكات.
بهگوێرهی زانیارییهكانی ئاژانسی فرانس پرێس، ستیڤن هیبیشترایت، وتهبێژی حكومهتی ئهڵمانیا رایگهیاند، رێگه بهو دوو كارگهیه دهدرێت زرێپۆشی لیوباردی شهڕكهر رهوانهی ئۆكرانیا بكات.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا