ئەمریکا بە بەهای نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

ئەمریکا بە بەهای نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە بڕی 775 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی پێشکەشی وڵاتی ئۆکرانیا دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
ئەمریکا بە بەهای نزیکەی 800 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازیی بۆ ئۆکراینا دەنێرێت
0

لایک

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، وڵاتەکەی بە بڕی 775 ملیۆن دۆلار یارمەتی سەربازی پێشکەشی وڵاتی ئۆکرانیا دەکات.

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا “پێنتاگۆن” پێشکەشکردنی یارمەتیی سەربازیی نوێی بۆ ئۆکراینا بە بەهای 775 ملیۆن دۆلار راگەیاند، کە پێک دێت لە 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەکی دیکە بۆ سیستەمی مووشەک هاوێژی وردی ئەمریکی لە جۆری “هایمارس”.

بەوتەی بەرپرسێکی باڵا لە پێنتاگۆن”، یارمەتییە نوێیەکان بریتین لە سیستەمی تۆپهاوێژی گەڕۆک و گوللەتۆپی دیکە کە دەگونجێت لەگەڵ ئەو چەکانەی شانشینی یەکگرتوو پێشکەشی ئۆکراینای کردوون.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز، بەرپرسێکی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرای کرد، یارمەتییەکان پێک دێن لە 15 درۆنی چاودێریی جۆری “ScanEagle” و 40 ئۆتۆمبێلی دژەمین و نزیکەی هەزار مووشەکی “جاڤلین”ی دژەتانک و تەقەمەنی و 16 سیستەمی هاوتزەری دیکە. بەمەش تێکڕای یارمەتییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا گەیشتە 10.6 ملیار دۆلار.