رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی رووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا باسیان لە دوایین دۆخی جەنگی نێوان رووسیا-ئۆکراینا و پێواژووی دانوستانەکان کرد.
لە بارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە راگەیەندراوێک لەلایەن سەرۆکایەتی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوکرایەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە لە میانی پەیوەندییەکەدا تاوتوێی دوایین دۆخی جەنگی نێوان رووسیا-ئۆکراینا و پێواژووی دانوستانەکان کراوە.
ئەردۆغان جەختی لە پێویستیی دەستبەجێی ئاگربەست و بنیاتنانی ئاشتی لەنێوان رووسیا و ئۆکراینا و باشکردنی دۆخی مرۆیی لە ناوچەکە کردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بەردەوامە لەوەی ھەر جۆرە رۆڵێک لەو پێواژووەدا ببینێت.
ئەردۆغان و پوتین ھاوڕابوون لەسەر ئەوەی کۆبوونەوەی داھاتووتری شاندی دانوستانکاری ھەریەک لە رووسیا و ئۆکراینا لە ئیستانبوڵ ئەنجام بدرێت.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا