ئۆکراینا رایگەیاند کە هێرشەکانی رووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە بەردەوامی هەیە.
فەرماندەیی ھێزە چەکدارەکانی ئۆکرایناوە سەبارەت بە ٧٦ھەمین رۆژی جەنگەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە کە سوپای رووسیا کە جەنگی بۆسەر ئۆکراینا دەستپێکردووە، ھێرشە مووشەکییەکانی بۆسەر ژێرخانە مەدەنی و سەربازییەکانی وڵاتەکە بەردەوامە.
جەخت لەوە کراوەتەوە کە سوپای رووسیا کە بەردەوامی بە ھێرشەکانی بۆسەر رۆژھەڵاتی وڵاتەکە دەدات بەشێوەیەکی چالاک ھێرشەکانی بۆسەر سلۆبۆژانسک و دۆنێتسک چرکردووەتەوە، تەقەمەنی و عەمباری لۆجیستی بە ئاراستەی ئیزیوم پرکردووە و لەرێگەی کاری ئەندازیاری و چاودێریی ئاسمانییەوە بەردەوامە لە سازکردنی کەشی گونجاو بۆ ھێرشکردن.
ئەوەش خراوەتەڕوو کە ھێرشەکانی رووسیا بۆسەر ناوچە نیشتەجێبوونەکانی روبژین لە سەڤرۆدۆنێتسک، شاندریگۆلۆڤۆ، ماریناکا، کامینکا، یاسینۆڤاتسکی، نۆڤۆمیھایلۆڤکا، پۆکریڤسکی لە دۆنێتسک و نیژن، تۆژکۆڤکا، ئۆریھۆڤۆ لە لوھانسک سەرکەوتوو نەبووە و ئاماژە بەوە کراوە کە ھەوڵی سەرەکیی سوپای رووسیا بە پشتیوانیی یەکەکانی تانک و تۆپھاوێژەکان لەناوبردنی سەربازەکانی ئۆکراینایە لە کارگەی ئازۆڤستال.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا