سوپای ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵکردنەوەی زیاتر لە 500 کیلۆمەتر چوارگۆشەیان لە باشووری وڵاتەکە راگەیاند و هاوکات زیاتر لە 20 شارو شارۆچکە ”ئازاد کراون” لەئێستاشدا هێزەکانیان لە پێشڕەوی بەردەوام دان.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ـ ئەیلوولی 2022 فەرماندەیی سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، هێزەکانیان لە خارکێڤ، باشوور و رۆژهەڵاتی وڵات پێشڕەوی بەردەوامییان کردووە و هێزەکانی رووسیاش بەبەردەوامی لە بنکە سەرەکییەکانیان دەکشێننەوە، ئەوەش گۆڕانکارییەکی بنەڕەتییە لە شەڕی وڵاتەکەیان بەرامبەر سوپای رووسیا کە ماوەی حەوت مانگە بەردەوامی هەیە.
ڤۆلۆدمیر زلێنسكی سهرۆكی ئۆكرانیا، رایگهیاند سوپای ئۆكرانیا له مانگی (ئهیلوولی) ئهمساڵدا دوو ههزار كیلۆمهتر خاكی وڵاتهكهی كۆنتڕۆڵكردووەتەوە، سوپای رووسیاش له ههڵاتن له باكووری رۆژههڵات و باشووری ئۆكرانیا بژاردهی دروستی ههڵبژاردووە.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا