ئۆتۆمبێلێکی مارسیدس بێنز ژمارەی پێوانەیی لە فڕۆشتنی ئاشکرا تۆماردەکات

ئۆتۆمبێلێکی مارسیدس بێنز ژمارەی پێوانەیی لە فڕۆشتنی ئاشکرا تۆماردەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
ئۆتۆمبێلێکی مارسیدس بێنز ژمارەی پێوانەیی لە فڕۆشتنی ئاشکرا تۆماردەکات
0

لایک

ئۆتۆمبێلێکی مارسیدس بێنز کە دروستکراوی ساڵی 1955ـە و تەنها دوو دانەی لێبەرهەمهێنراوە، لەمیانی زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 135 ملیۆن یۆرۆ فڕۆشرا.

ئۆتۆمبێلەکە جۆری مارسیدس بێنز (یەکێک لە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بەرهەمهێنانی ئامرازی گواستنەوەی ئەڵمانی)ـە و مۆدێل 300 SLR Uhlenhaut و لە ساڵی 1955 لە شتوتگاردی ئەڵمانیا بەرهەمهێنراوە.

شایەنی باسە، بە فرۆشتنی ئەم ئۆتۆمبێلە بە 135 ملیۆن یۆرۆ، توانی بەرێژەی نزیکەی %300 ببێتە پێشەنگ لە بەرامبەر ئۆتۆمبێلی جۆری (فێراری جی تی ئۆ)ـی دروستکراوی 1962 کە لە زیادکردنێکی ئاشرای ساڵی 2018 بە 48 ملیۆن یۆرۆ فڕۆشرابوو.