سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵه‌روانی سه‌ر به پۆلیسی شاری كوینسلان-ی ئوستورالیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، به‌هۆی پێكدادانی نێوان دوو هێڵیكۆپتەرەوە كه 13 سه‌رنشینیان تێدابووه، 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە و 9 كه‌سی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون و باری ته‌ندروستی 3 له برینداره‌كان ناجێگیرە.
به‌پێی هەواڵێکی Sky News، گاری ئۆرییه‌ڵ، سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵه‌روانی سه‌ر به پۆلیسی شاری كوینسلان-ی ئوستورالیا له لێدوانێکدا رایگەیاندووە، له نزیک پاركی سی كۆست-ی تایبه‌ت به شیرده‌ره ده‌ریاییه‌كان كه هاووڵاتیان بۆ به‌سه‌ربردنی كاته‌كانیان ده‌چنه ئه‌و پاركه، دوو هێڵیكۆپه‌ر پێكیانداداوه و به‌هۆیه‌وه 4 کەس گیانیان له‌ده‌ستداوه و 9 کەسی دیكه‌ش برینداربوون و 3 لە بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.
وتیشی، “زیاتر له 13 كه‌س به‌كۆی گشتی له‌نێو ئه‌و دوو هێڵیكۆپه‌ره‌دا بوون، سێ کەس لە برینداران باری تەندروستیان ناجێگیره و شه‌ش كه‌سی دیكه‌ش به‌هۆی به‌ركه‌وتنی پارچه‌كانی دوو هێڵیكۆپته‌ره‌كه‌وه برینداربوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كراون، رووداوه‌كه‌ش له‌كاتی هه‌ستانی یه‌كێک له هێڵیكۆپته‌ره‌كاندا بووه، كه پاش هه‌ستانی به‌ر هێڵیكۆپته‌ره‌كه‌ی دیكه كه‌وتووه كه له ئاسمانی نزیک له پاركه‌كه فڕیوە”.
