کازمی و محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

کازمی و محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
کازمی و محەمەد بن سەلمان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا
0

لایک

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە راگەیەندراوێک لە نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوکرایەوە.

بە پێی راگەیەندراوەکە، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە پیرۆزبایی جەژنیان لە یەکدی کردووە.

کازمی ئاماژەی بەوە کردووە، عێراق سوورە لەسەر پتەوکردنی کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی ناوچەکە، هاوکات محەممەد بن سەلمان رایگەیاندووە، سعودیە خوازیاری هاوکاریی زیاترە لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاوازەکاندا.

وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، مستەفا کازمی هیوای  پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوامی بۆ شانشینی عەرەبستانی سعوودیە خواستووە. هاوکات دووپاتیکردووەتەوە کە عێراق سوورە لەسەر پتەوکردنی کاری هاوبەشی نێوان وڵاتانی ناوچەکە لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکە و خۆشگوزەرانی گەلان و بنیاتنانی گەشەپێدانی بەردەوام بۆ گەلانیان.

لای خۆیەوە محەممەد بن سەلمان، جێنشینی شای سعوودیە پیرۆزبایی خۆی بە بۆنەی جەژنی رەمەزان لە کازمی کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە کە سعودیە خوازیارە گەلی عێراق لە خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییدا بێت و هاوکاری زیاتری نێوان هەردوو وڵات لە بوارە جیاوازەکاندا هەبێت.