پەیامێک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پەیامێک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
پەیامێک لە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
0

لایک

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی بلاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند، “هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن”.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

زۆر نیگەرانین بەرانبەر ڕووداو و پەرەسەندنەكانی ئەم دواییەی عێراق. هیوادارم هەموو لایەك هەست بە بەرپرسیارێتی بكەن و دان بەخۆیاندا بگرن و بۆ یەكلاییكردنەوەی ناكۆكییەكانیان چەك و توندوتیژی بەكار نەهێنن. هیوادارم بیر لەو چارەسەرانە بكەنەوە كە خێر و بەرژەوەندیی گەل و وڵاتی تێدا بێت.

مسعود بارزانی
29ی ئابی 2022