بۆ دیاریكردنی كاتی دانیشتنی په‌رله‌مان له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكردنی سه‌رۆككۆماری نوێی عێراق، هه‌فته‌ی داهاتوو جارێكی دیكه كاندید‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاران كۆده‌بێته‌وه.
جه‌بار مه‌عمووری، سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگه‌یاند، هه‌فته‌ی داهاتوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی، كاندید‌ی چوارچێوەکە بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، جارێكی دیكه له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتارانی كوتله جیاوازه‌كان له ته‌لاری په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه.
راشیگەیاند، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به ئاماده‌بوونی 150 په‌رله‌مانتار كاتی دانیشتنی تایبه‌ت به دیاریكردنی سه‌رۆکكۆماری نوێ دیاری ده‌كرێت.
وتیشی، “كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به خستنه‌ڕووی خاڵه گرنگه‌كانی كارنامه‌ی حكومه‌تی داهاتوو له‌لایه‌ن سوودانییه‌وه سه‌ركه‌وتووبوو”.
رۆژی 25ـی ته‌مووزی رابردوو، چوارچێوەی هەماهەنگی لایەنە شیعەکان، محەمەد شیاع سوودانییان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتووی عێراق كاندیدكرد، بەوەش جمووجۆڵە سیاسییەکان لە عێراقدا کەوتنە قۆناغێکی نوێوە.