هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەرکردەیەکی داعشمان لە سووریا دەستگیرکرد

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەرکردەیەکی داعشمان لە سووریا دەستگیرکرد

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: سەرکردەیەکی داعشمان لە سووریا دەستگیرکرد
0

لایک

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش رایگەیاند، لەمیانی ئۆپەراسیۆنێکدا سەرکردەیەکی باڵای داعش لە سووریا دەستگیرکراوە.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، سەرکردەیەکی دیاری داعش لە باکوری رۆژئاوای سووریا دەستگیرکراوە لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی دابەزینی ئاسمانیدا.

هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە دەستگیرکراوەکە پسپۆر بووە و هاوئاهەنگیکار و شارەزایەکی بە ئەزمونی دروستکردنی بۆمب بووە.

شایەنی باسە لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەدراوە کە لەپێناو پاراستنی گیانی خەڵکی سیڤیل و فرۆکە و کەلوپەلی سەربازی، پلانێکی ورد و تۆکمە دارێژڕاوە.